بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فو کۆنگ لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا وتی: هەرچەندە کە بە بڕوای چین، هێرشەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا نابێت کێشەیەک لە پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و برۆکسێل بێت، بەڵام قەیرانی ئۆکرانیا بووەتە کێشەیەک لە پەیوەندییەکانی چین و یەکێتی ئەورووپا.
ناوبراو کە قەیرانی ئۆکرانیای وەک پرۆسەیەکی تایبەتی سەربازی ناو دەبرد، وتی کە یەکێک لە ئەرکەکانم وەک نوێنەری چین لە یەکێتی ئەورووپا، ڕێگری لە بەسیاسیکردنی پەیوەندییەکانە. سەرکردەکانی ئەورووپا پێداگری لەوە دەکەن کە چین ئیدانەی هێرشەکانی ڕووسیا بکات بەڵام پەکین لە هەمان ڕۆژانی سەرەتاییەوە هەر دوو لای بەرەو گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بانگهێشت کردووە.
ئەو بەرپرسەی چین ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ سوود و بەرژەوەندییەکی لە شەڕی ئۆکرانیا و بەردەوامیدانی نەبووە.
فو کۆنگ وتی: ئێمە زیانیشمان لەم شەڕەوە بەرکەوتووە، ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دۆستانی ئێمەن و ناتوانین لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا یەکێک هەڵبژێرین.
وتیشی کە ئەم قەیرانە ئێمەی خستووەتە دۆخێکی دژواری سیاسییەوە و قورسایی خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی پەکین و یەکێتی ئەورووپا./.