بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە ڕێوڕەسمێکدا لە بەغدا بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی خۆڕاگری لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکاوە، وتی: فەرماندە شەهیدەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هێشتا ڕۆڵ و کاریگەرییان ماوە و ئەو کاریگەرییەشیان بەردەوام دەبێت و جیلی ئێستا و داهاتوو دەبێت خۆڕاگری و پشوودرێژی لە خوێنی شەهیدانەوە وەربگرێت.
ناوبراو وتی: دوو شەهیدی گەورە حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس گۆڕەپانێکی نوێیان بۆ ئەم جیلە کردووەتەوە و خوێنی ئەوان کاریگەرییەکی وەهای هەبووە کە پێشتر نەبینراوە.
خزعەلی وتی: بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدانی خۆڕاگری، بە سەر ئەو پیلانە گەورەی تیرۆریزمی داعش کە بوونی عێراقی کردبووە ئامانج، زاڵ بووین./.