بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داواکاری گشتی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە تەقەکەرەکە تۆمەتبارە بەوەی کە لە هێرشەکەی 8 ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 ڕوویدا کە بووە هۆی بریندارکردنی دوو کۆچبەر بە چەقۆ لە کەمپێکی پایتەختی فەرەنسا.
تەقەکەرەکە کەسێکی خانەنشینی فەرەنسییە و پێشتر وەک شۆفێری شەمەندەفەر ئیشی کردووە و پێشینەی تاوانی زۆری هەبووە.
ڕۆژنامەنووسێکی کوردی دانیشتووی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئەو ڕووداوەوە لانیکەم 6 کەس بریندار بوون کە هونەرمەندێکی ناسراوی کوردیش لە نێو کوژراوەکاندایە./.