بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق.
ناوبراو لە لایەن محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بە فەرمی پێشوازیی لێکرا.
سودانی ڕایگەیاند کە عێراق هیوای بە هاوبەشی و زیاترکردنی هاوکارییەکانە لە گەڵ ئیتالیا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەورووپا.
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیاش ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بۆ بەغدا، دەستپێکی پەیوەندییەکی جیاوازە لە نێوان وڵاتەکەی و عێراق.
میلۆنی ڕاشیگەیاند کە بەهێزبوونی عێراق مەرجی گەشە و پێشکەوتنی ناوچەکەیە.
ناوبراو وتی کە هەوڵ دەدەین بوونی کۆمپانیاکانی ئیتالیا لە عێراق زیاتر بکەین./.