بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتش بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە شەڕ لە گەڵ دوژمن بەردەوامە و خۆڕاگری و گیانفیدایی بۆ گەڕانەوەی فەڵەستینییەکان درێژەی دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتی: بەرپرسانی عەرەب هەوڵی ئەوە دەدەن بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان شەرعییەت بە ڕژێمی زایۆنیستی بدەن و پێویستە چاو بەم سیاسەتە هەڵەیەدا بخشێننەوە و موڵەتی تێکەڵبوونی ئەم ڕژێمە لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە نەدەن.
بەتش وتی کە دەبێت لە دژی دوژمن شەڕ بکرێت و پاڵپشتی لە خۆڕاگری گەلی فەڵەستین بکرێت نەک ئەوەی کە بە فەرمی بناسرێت و موڵەتی ئەوە بدرێت کە لە خاکی ئێمەدا بمێنێتەوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: گەلی ئێمە دەبێت سوپایەکی یەکگرتووی هەبێت و بتوانێت فەڵەستین وەربگرێتەوە و خاکەکەی ئازاد بکات./.