بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی چوارشەممە 21 ی کانوونی یەکەمی 2022 هاوکات لە گەڵ شەوی یەلدا ڕایگەیاند کە ئەمریکای لایەنگری ئاژاوەگێڕی و تیرۆریزم و جێبەجێکاری سزا و گەمارۆ و گوشارەکان لە دژی گەلی ئێران، بۆ ئێرانییەکان فرمێسکی تێمساحی هەڵدەڕێژێت.
ناوبراو لە وەڵامی نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: هاوپەیمانان و لایەنگرانی تیرۆریستانی ناسنامەدار، باشترە دەمی خۆیان دابخەن و لە شەوی یەلدا بیر لە چارەسەرکردنی قەیرانە کەڵەکەبووەکانی خەڵکی خۆیان و وڵاتەکەیان و ڕژێمی زایۆنیستی بکەنەوە.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە شەوی یەلدا ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی جۆبایدن درێژە بە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران دەدات./.