بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە سەر دۆسیەی بێ بنەمای درۆنەکان وەڵامی بەرپرسانی ئۆکرانیای داوەتەوە، وتی: جارێکی دیکە جەخت لە سەر ئەوە دەکرێتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ چەک و کەرەستەیەکی سەربازیی بۆ هیچ لایەنێکی شەڕی ئۆکرانیا نەناردووە.
کەنعانی وتی: ئێمە بەردەوام ڕێزمان لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی جیهان بە تایبەت ئۆکرانیا گرتووە و زیلینسکی دەبێت بزانێت کە پشوودرێژیی ئێران لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکان سنورێکی هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: زیلینسکی باشترە وانە لە چارەنووسی ئەو سەرکردانەی جیهان وەربگرێت کە دڵخۆشییان بە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بووە./.