بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە لە کۆنگرەی بەغدا – 2 لە ئەردەن بەشداریمان کرد تا جەخت لە سەر پاڵپشتیمان بۆ عێراق بکەینەوە.
ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە لە پەراوێزی کۆنگرەی بەغدا دەرفەتێک هاتە پێشەوە تا لە گەڵ ژمارەیەک لە هاوتاکانم بە تایبەت وەزیرانی دەرەوەی عۆمان، قەتەر، عێراق، کوێت و سعوودیە کۆببمەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە جەختی لە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامی وتووێژ لە گەڵ ئێران کردووەتەوە.
کۆنفرانسی بەغدا – 2 ڕۆژی سێ شەممە بە بەشداری بەرپرسانی ئەردەن، میسر، کوێت، ئیمارات، فەرەنسا، قەتەر، عۆمان، بەحرەین، ئێران و فەرەنسا لە ئەردەن بەڕێوەچوو و بڕیارە کۆنگرەی داهاتوو ساڵی 2023 لە میسر بەڕێوە بچێت./.