بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبولفەزل باقری فەرد لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لە دوو هەفتەی ڕابردوو موڵەتی کردنەوەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران لە عێراق دەرکرا و بەم هۆیەوە مامۆستایانی زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکان لە ئێرانەوە بۆ وانەوتنەوە بە خوێندکاران سەردانی عێراقیان کردووە.
ناوبراو وتی: 7100 خوێندکاری زانستە پزیشکییەکان لە 49 وڵاتەوە لە ئێران درێژە بە خوێندن دەدەن کە زۆربەیان لە وڵاتانی وەک هیندستان، پاکستان و تەنانەت لە وڵاتانی ئەورووپیش بۆ خوێندن هاتوونەتە ئێران.
باقری فەرد وتی: ئەو خوێندکارانە لە بوارەکانی وەک پزیشکی، ددانسازی، دەرمانسازی و بوارەکانی دیکەی زانستە پزیشکییەکان لە ئێران سەرقاڵی خوێندنن.
وتیشی کە بە پێی ئامانجەکانی پلانی شەشەمی گەشەسەندنی ئێران دەبێت 3960 خوێندکاری بیانی لە زانکۆکانی وڵاتدا وەربگیرێت کە 3140 خوێندکاری زیاتریش وەرگیراوە.
هەروەها حوسێن قەناعەتی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران ڕایگەیاند کە لقی ئەم زانکۆیە بە بودجەی عێراق کراوەتەوە و لە سەدا 20 ی داهاتەکەی دەدرێتە ئێران./.