بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی سێ شەممە 20 ی کانوونی یەکەمی 2022 لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەی شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی مەزاری پیرۆزی شاهچراغ ی شیراز، وتیان: ئەم ڕووداوە تاڵە بووە هۆی خەم و کەسەرێکی زۆر بەڵام لە مێژووی ئێراندا مایەوە و بووە هۆی زیاتر ڕیسوابوونی ئەمریکییە مونافق و دڵ ڕەشەکان.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: دەزگا ڕۆشنبیری و هونەرییەکان دەبێت وەک ڕووداوەکانی عاشورا و ڕووداوە مێژووییەکانی دیکە گرنگی بەم ڕووداوە بدەن و بۆ داهاتووانی بگوازنەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تیرۆری زیارەتکارانیان بە جیاواز لە کردەوە تیرۆریستییەکانی دیکە و هۆکاری ڕیسوابوونی زیاتری دوژمن ناو برد و وتیان: بەدەر لە ئەنجامدەرانی گیانی و خیانەتکاران، پشتیوانی سەرەکی و پێکهێنەرانی داعش بە هەمان شێوە لەم تاوانەدا هاوبەشن، ئەوان هێندە درۆزن، دڵ ڕەش، ڕیسوا و مونافقن کە بە قسە خۆیان بە ئاڵاهەڵگری مافی مرۆڤ دەزانن بەڵام بە کردەوە گرووپە تیرۆریستییە مەترسیدارەکان پێک دێنن./.