جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

عەتوان: ساڵی نوێ، ساڵی خۆڕاگریی فەڵەستین و تۆڵەکردنەوە لە زایۆنیستەکان دەبێت

جام کوردی – شرۆڤەکاری بەناوبانگی عەرەب لە نوێترین نووسینی خۆیدا ئاشکرابوونی بەڵگەی نوێی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی عەرەبەکان و تەنانەت جولەکەکان لە وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کردووە و جەختیکردووەتەوە کە ئەو وڵاتانە دەبێت تۆڵە لە تەل ئەبیب بکەنەوە و ڕواڵەتی ڕاستەقینەی تیرۆریستیی بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بکەن.

كانونی یه‌كه‌م 19, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند مانگ بەر لە ئێستا ” ئادام ڕاز ” مێژووناسی زایۆنیست بە ئاشکراکردنی چەندین بەڵگەی فەرمی لە تاوانەکانی سوپای ڕژێمی داگیرکار لە دژی 80 سەربازی میسری لە شەڕی حوزەیرانی 1967 ئاشکرا کرد.

لە میانەی شەڕی ساڵی 1967 گرووپێک لە هێزەکانی کۆماندۆی میسر لە نزیک شارۆچکەی نەحشون لە نزیک هێڵی ئاگربەستی ساڵی 1948 بوونە ئامانجی هێرشێک و زیانێکی زۆری مادی و گیانی بەوان گەیشت و پاش تەواوبوونی پرۆسە سەربازییەکە، بەرپرسانی ئەو شارۆچکەیە بە هاوکاری سوپای ڕژێمی داگیرکار و بە شۆفڵ، کوژراوە میسرییەکانیان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا شاردەوە.

لەم چوارچێوەدا، عەبدولباری عەتوان شرۆڤەکاری بەناوبانگی جیهانی عەرەب و سەرنووسەری ڕۆژنامەی ” رای الیوم ” لە نوێترین نووسینی خۆیدا ڕایگەیاند: چەندین هەفتە لە پاش ئاشکرابوونی بەڵگە ئیسرائیلییەکان لە سەر پشتڕاستکردنەوەی تاوانەکانی سوپای ئەو ڕژێمە لە دژی زیاتر لە 80 سەربازی میسری و بەخاکپساردنی ئەوان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا، ڕۆژنامەی یدیعوت ئاحارانۆت چەندین بەشی بیرەوەرییەکانی ژنڕاڵ بنیامین گلی بەرپرسی لقی هەواڵگری سەربازی ڕژێمی زایۆنیستیی بڵاو کردووەتەوە، ئەو بیرەوەرییانەی کە بڵاوکردنەوەیان قەدەغە بووە. لەو بیرەوەرییانەشدا ژنڕاڵە زایۆنیستەکە دانی بەوەدا ناوە کە لە ساڵی 1954 فەرمانی پێکهێنانی تۆڕێکی سیخوڕیی لە میسر دەرکردووە کە لە جولەکەکانی ئەو وڵاتە پێک بێت و ئامانجەکانیشی ئەوە بووە کە لە سینەما و بیناکانی سەر بە ئەمریکا و بەریتانیا تەقینەوە ئەنجام بدات.

عەتوان ڕایگەیاند: بە پێی دانپێدادانی ئەو ژنڕاڵە زایۆنیستە، فەرمانی تەقاندنەوەی سینەماکان و بیناکان لە میسر لە سەر داوای بنحاس لاوون وەزیری ئەو کاتەی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی دەرکراوە و ئامانجەکەشی لاوازبوونی حکومەتەکەی جەمال عەبدولناسر سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی میسر و هاندانی ئەمریکا و بەریتانیا لە دژی ئەو بووە تا بەریتانیا هێزەکانی لە نۆکەندی سوێس بکشێنێتەوە و جولەکەکانی میسر هەست بە مەترسی بکەن و بۆ فەڵەستینی داگیرکراو کۆچ بکەن.

لەو نووسینەدا هاتووە: خاڵی گرنگ ئەوەی کە ئەو پلانە تیرۆریستییە بە تەقینەوە هاوشێوەکان لە سینەما و گەڕەکە جولەکەنشینەکانی بەغدا لە ساڵی 1950 تا 1951 بۆ ترس و تۆقاندنی جولەکەکان و ناچارکردنی ئەوان بۆ کۆچکردن بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین تەواو بوو. بە تایبەت ئەوەی کە لەو قۆناغەدا پێکهاتەکانی عێراق پێکەوەژیانێکی ئاشتیانەیان هەبوو و حکومەتی ئەو کاتەی عێراقیش سێ وەزیری جولەکەی هەبوو.

ئەو شرۆڤەکارەی جیهانی عەرەب لە درێژەدا ڕایگەیاند: تەقینەوەکان لە سینەماکانی بەغدا و گەڕەکە جولەکەنشینەکانی و ڕووداوی لەو شێوەیە بووە هۆی کۆچکردنی نزیکەی 105 هەزار جولەکە بۆ فەڵەستینی داگیرکراو و زۆربەی ئەوانیش هێشتا خولیای گەڕانەوەیان بۆ عێراق هەیە و لەوەی کە چوونەتە فەڵەستینی داگیرکراو، زۆر پەشێمانن. ئەوان بەردەوام ڕەخنە لە بزوتنەوەی زایۆنیزم دەگرن کە لە پشتەوەی ئەم پیلانەدا بووە. پیلانەکە هەروەها بووە هۆی کۆچکردنی هەزاران جولەکە لە میسرەوە بەرەو فەڵەستینی داگیرکراو. هەر بۆیە ئێمە ئەم بەڵگە و کردەوە تیرۆریستییانەی ڕژێمی داگیرکاری بە چەند هۆکارێک تاوتوێ دەکەین:

1 – زیاتربوونی هێرشەکانی لۆبیی ئیسرائیل لە دژی عەرەبەکان، موسڵمانان و ئەفریقییەکانی دانیشتووی ئەورووپا و تەنانەت ئەو جولەکانەی کە هێشتا پاڵپشتی لە ئامانجی فەڵەستین دەکەن و تاوانی زایۆنیستەکان ڕەتدەکەنەوە.

2 – دەستپێکردنی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی توندڕۆی بنیامین نتانیاهۆ بۆ گەڕی دووەمی کەمپینی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناسراو بە ئابراهام، بە تایبەت لە نێو وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و زیاترکردنی هەوڵەکانی دژایەتیی ئێران لە نێو ئەو وڵاتانە بە ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی عەرەبی – زایۆنیستی لە دژی ئێران.

3 – جەختکردنەوەی دووبارە لە سەر ئەوەی کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە سەر بنەمای تیرۆریزم بونیاد نراوە و ئەم ڕژێمە تەزویرە لە ڕۆژی یەکەمەوە لە تیرۆریزم وەک چەکی مانەوەی خۆی کەڵکی وەرگرتووە. ئەو ڕووداوانەی کە ئەمڕۆ لە فەڵەستین دەبینرێت و کوژرانی گەنجە فەڵەستینییەکان و دەستبەسەرکردنی منداڵان و کۆمەڵکوژکردنی هەزاران کەس لەوان کە هێشتا تەمەنیان 16 ساڵ زیاتریش نییە، بەڵگەیە لە سەر ئەمە. ئاماری نوێش پیشان دەدات کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە ساڵی 2000 تا ئێستا زیاتر لە 15 هەزار منداڵی فەڵەستینی دەستبەسەر کردووە.

4 – داوای ئەوە لە بەرپرسانی میسر و عێراق دەکرێت کە دۆسیەی تیرۆری ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت لەسێدارەدانی سەربازە میسرییەکان لە بیابانەکانی سینا پاش شەڕی حوزەیران کە بەڵگەکانی لە ئەنجومەنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا هەیە، بکەنەوە تا جیهان بە گشتی ڕواڵەتی ڕاستەقینەی تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنیستی بناسن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە دیسانەوە بناسرێن.

لە درێژەی ئەو نووسینەدا هاتووە: حکومەتی میسر لێکۆڵینەوەی تایبەت بە لەسێدارەدانی دیلەکانی خۆیی داوەتە ڕژێمی زایۆنیستی و ئێمە نازانین کە قاهیرە بۆ تۆڵەی خوێنی شەهیدان و دیلەکانی خۆی چی دەکات. جێی داخە کە لەم ڕۆژانەدا بێدەنگییەک لە جیهانی عەرەب لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبینین و ئەمەش هێندەی دیکە ئەو ڕژێمەی بۆ کۆمەڵکوژکردنی فەڵەستینییەکان هان داوە، هەروەها بووەتە هۆی پەرەپێدانی سیاسەتی داگیرکاری لە دژی مزگەوتی ئەقسا و درووستکردنی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان.

بە پێی نووسینەکە، تیرۆری شیرین ئەبوعاقلە پەیامنێری فەڵەستینی و جەنی زکارنە منداڵی فەڵەستینی کە لە پشتەوەی خانووەکەیان لە شوێن پشیلەکەیدا دەگەڕا، کوژرانی دوو برای گەنجی فەڵەستینی لە لایەن ئۆتۆمبێلێکی زایۆنیستەوە و دەیان نموونەی دیکە، لەو تاوانانەن کە لە لایەن حکومەتە عەرەبییەکانەوە لە بەرچاو نەگیراون.

عەتوان لە کۆتاییدا جەختیکردووەتەوە: ساڵی نوێ، ساڵی خۆڕاگریی فەڵەستین دەبێت کە لە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکان وەڵامی تاوان و تیرۆرەکانی ڕژێمی داگیرکار دەداتەوە. تۆڵەی خوێنی هەموو شەهیدانی عەرەب و نەک تەنیا فەڵەستینییەکان دەکاتەوە و بەمەش دەچێتە پێشوازی کابینەی نوێی زایۆنیستی و سەرۆکەکەی و ئەو هەموو کەسانە توندڕۆیە کە دەیانەوێت فەڵەستینییەکان کۆمەڵکوژ بکەن و لە خاکی خۆیان دەریان بکەن. ڕەنگە سەرهەڵدانی گرووپی ” عەرین ئەسود ” (مەڵبەندی شێران) و فەوجەکانی جنین و نابلۆس و لێدوانەکانی محەممەد زەیف فەرماندەی کەتیبەکانی عێزەدین قەسام و یەحیا سنوار سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە و ئەبوعوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام لە پاش دوو ساڵ، هێمایەکی گرنگ لەم بوارەدا بێت./.

Previous Post

حەماس هەڕەشە لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکات

Next Post

ئایا بەغدا 400 ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکات؟

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ئایا بەغدا 400 ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکات؟

ئایا بەغدا 400 ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکات؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020