بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامی ئەبو زەهری وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: براوەی ڕاستەقینەی مۆندیالی 2022 قەتەرە، لە بەر ئەوەی کە بە بەڕێوەچوونی مۆندیال لەم ئاستەدا جیهانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
ناوبراو وتی: قەتەر ڕۆڵی گرنگی لەوەدا بووە کە پرسی فەڵەستین دیسانەوە کەوتەوە سەر زمانەکان.
وتەبێژی حەماس وتی: پیرۆزبایی لە قەتەر دەکەین، دەبێت بە وڵات و دەسکەوتێکی وەهاوە شانازی بکەن.
لە میانەی بەڕێوەچوونی مۆندیالی قەتەر، پرسی فەڵەستین هێندە گەورە بوو کە ئاڵای ئەم وڵاتە لە چەندین یاری و لە شەقامەکاندا هەڵکرا./.