بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ حەسەن بەغدادی ڕایگەیاند کە چارەنووسی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا شکست و سەرشۆڕییە و ئێمە ئەم شکستەی ئەمریکییەکانمان لە ناوچەکە لە ئەفغانستانەوە تا یەمەن، عێراق، سوریا و لوبنان بینیوە.
ناوبراو وتی: سەرجەم پیلانەکانی ئەمریکا بۆ ئاژاوەگێری لە ناوچەکە ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە، بە تایبەت پیلانی نوێی ئەمریکییەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و واشنتن دەسکەوتێکی بەدەر لە بێهیوایی و شکست نەبووە.
شێخ بەغدادی وتی: ئەمریکییەکان تا ئێستا لەم هەموو شکستە وانەیان وەرنەگرتووە و داهاتوو پیشان دەدات کە ئەوان بەدەر لە شکست شتێکیان دەست ناکەوێت./.