لەم ڕاپۆرتەدا باس لەو مادانە دەکرێت کە دژ بە شێرپەنجەن.
ڤیتامینەکان:
بە تایبەت ڤیتامین سی و ئەی کە دەتوانین لیمۆی تازە یان لیمۆ بەسرە (توێکڵ، ئاوەکەی و دەنکەکانی) بە بەهێزترین دژە شێرپەنجە دابنێین، هەروەها هەندێک گیای دەوڵەمەند بە ڤیتامین ئەی وەک گیای چەق چەقە، تاڵیشک و چاوبازە.
تۆوەکان و گیا دەرمانییەکان:
مادەی دژە شێرپەنجەی باسی تێدایە وەک ڕەشکە کە باشترە ڕۆژانە 5 تا 10 دەنکی ورد بکرێت و پاشان بخورێت، نابێت کە زیاتر لە کەوچکێکی چا بخورێت لە بەر ئەوەی کە مادەی ژەهری وەک سیانیدی تێدایە. تۆوەکان یارمەتیدەرن بۆ هەرسکردن، وەک زیرە و ڕازیانە، گشنیز، شمڵی، گیای چەق چەقە، تاڵیشک، چاوبازە و پەیکوڵ.
بنێشتە سرووشتییەکان:
بنێشتی کوردی دەکرێت یەک کەوچکی چێشتی بکرێتە ناو چوار پەرداخ ئاو و چەند خولەکێک بکوڵیندرێت و دواتر نیو پیاڵە لە پاش نان خواردن بخورێتەوە.
سرکە:
سرکەی سرووشتی، سێو و ترێ، یەک کەوچکی مرەبا لە ناو پەرداخێک ئاودا لە پاش نان خواردن.
زەیتی گیا دەرمانییەکان:
بە گشتی زەیتی گیا دەرمانییەکان دژە شێرپەنجەیەکی باشن، وەک زەیتی ڕەشکە، زیرە، نەعنا، ڕازیانە، لیمۆ. دەبێت چەند دڵۆپێک لەم زەیتانە بکرێتە ناو ئاوی گەرم و بخورێتەوە.
گوڵەکانی گیا دەرمانییەکان:
وەک گوڵە حاجیلە، گوڵەباخ، گوڵە هیرۆ کە وەک چا دەخورێنەوە.
چارەسەرەکانی قەبزی:
پاککردنەوەی ناو ڕیخۆڵە و کۆڵۆن بە گرنگترین چارەسەر و خۆپاراستن لە شێرپەنجە دادەنرێت. گیای سەنامەکی، توو، هەنجیر، قەیسی، هەڵوژە، شێلم، چەوەندەر و سەوزەکان. دەرمانەکانی چارەسەری قەبزی وەک لاکتۆلۆز، کۆڵۆن کلینسەر، سەنا لاکس.
خۆراکی دەوڵەمەند بە مادەی گۆگرد:
برۆکلی، کەلەرم، شێلم، چەوەندەر. ئەمانە لە کەمکاری ڕژێنی دەرەقیدا نابێت بخورێن.
شێوازەکانی ژیانی تەندرووست:
زۆر ئاو خواردنەوە، بە تایبەت کە لیمۆ و زەنجەفیڵی تێدا بێت و پێش نووستن یەک تا دوو پەرداخ و پاش هەستان لە خەو دوو تا سێ پەرداخ ئاوی گەرم بخورێتەوە. دوورکەوتنەوە لە شەڕ و ناکۆکی، دڵەڕاوکێ، خەم و خەفەت، بە تایبەت گوێنەگرتن و تەماشانەکردنی هەوڵە بەپەلە و کارەساتەکان. شەو زوو نووستن، وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە و مادە کحولییەکان، برسێتی و تەنیا ئاو خواردنەوە بۆ ماوەی 16 کاتژمێر لە 24 کاتژمێردا./.