بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێهەمین کۆڕی وتووێژی تاران ناسراو بە TDF2022 ئەمڕۆ دووشەممە 19 ی کانوونی یەکەم لە سەنتەری توێژینەوە ستراتیژییەکانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بەکارەکانی کرد.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، دنیس مونکادا وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا و کەمال خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرنگترینی ئەو کەسانەن کە لەو کۆڕەدا وتاریان دەبێت.
سیاسەتی دراوسێتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بنەمای دۆستایەتی و متمانە، بە گرنگترین تەوەری کۆڕی ئەمساڵی وتووێژی تاران دادەنرێت و نزیکەی 70 کەس لە 36 وڵاتی جیهان تێیدا بەشدارن./.