بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەربازیی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە سودانی فەرمانی پێکهێنانی لێژنیەکەی لێکۆڵینەوەی لە سەر کردەوە تیرۆریستییەکەی گوندی عەلی سوڵتانی کەرکوکی دەرکردووە.
ناوبراو وتی: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی ئەوەشی دەرکردووە کە بەپەلە تۆڵە لە تیرۆریستان بکرێتەوە.
یەحیا ڕەسوڵ وتی: پاشماوەی تیرۆریستان لە پاش ئەوەی کە لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی عێراقەوە زەبری کوشندەیان بەرکەوتووە، پەنایان هێناوەتە شێوازی خەراپەکاری.
سودانی هەروەها فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە کە پشکنینی تایبەت بۆ ڕێگاوبانەکان بکرێت و دەرفەتی چالاکی نەدەنە پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکان./.