بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی عێزەدەین قەسام کە وەک باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس دەناسرێت، جەختیکردەوە کە ئازادی دیلەکانی فەڵەستین وەک کاری سەرەکی ئەم بزوتنەوەیە دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە هەڕەشەی سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئەگەر دوژمن هەڵە بکات و بیەوێت هێرش بکاتە سەر کەتی غەززە، وەڵامێکی توند وەردەگرێت و لەو هەڵەی خۆی پەشێمان دەبێتەوە.
ئەبوعوبەیدە وتی: هەر دەسدرێژی و تاوانێکی ڕژێمی زایۆنیستی سەرەتایەک بۆ لاوازبوون و لەناوچوونی دەبێت.
وتیشی کە ئێمە لە بەرامبەر شەڕی مانەوە، ماف، مێژوو و داهاتووداین و تا سەرکەوتنی کۆتایی کاتێکی زۆرمان نەماوە.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی حەماس وتی کە شەڕی ئەمنی و مێشکەکان لە گەڵ دوژمن بەردەوامە و بۆ ساتێک ڕاناگیرێت./.