بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕێوشوێنە تایبەتەکانی قەتەر بۆ مۆندیالی تۆپی پێی 2022 قەدەغەکردنی خواردنی مادە کحولییەکان لە یاریگاکاندا بووە، ئەو بڕیارەی حکومەتی قەتەر سەرەتا بووە هۆی ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت بەریتانیا، بەڵام دواتر ئامارە بڵاوکراوەکان پیشان دەدەن کە لە بەریتانیا ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا باسی ئەوەیان کردووە و میدیا بەریتانییەکانیش دانیان بەوەدا ناوە کە بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنی کحولات لە یاریگاکان خاڵێکی ئەرێنی لە مێژووی مۆندیال بووە.
کەناڵی بی بی سی دانی بەوەدا ناوە کە قەدەغەکردنی خواردنی مادە کحولییەکان لە مۆندیالی 2022 ی قەتەر بووە هۆی ئەوەی کە ژنان بۆ ئامادەبوون لە یاریگاکان هەست بە ئاسایشی زیاتر بکەن و کێشەیەک بۆ ئەوان لە قەتەر ڕوو نەدات./.