بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە جارێکی دیکە تیرۆریزم بە خیانەت، ترسنۆکی و دەسدرێژی گەڕایەوە تا زیان بە هێزە بوێرەکانی ئەمنی بگەێنێت.
ناوبراو وتی: هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیسی قارەمانی فیدراڵی لە ئاکامی هێرشێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستی لە نزیک ناحیەی ڕیاز لە پارێزگای کەرکوک، بووە هۆی خەم و کەسەرێکی زۆری ئێمە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: هێزە چەکدارەکان و فەرماندەکان دەبێت بەردەوام ووشیار بن، پرۆسە سەربازییەکان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆریستان زیاتر بکەن، کاری هەواڵگری زیاتر بکەن، لە کارە هەواڵگری و پرۆسە سەربازییەکاندا بەشداری بە خەڵکی ناوچەکە بکەن و بە هەر شێوازێک هەنگاوی پێشگری بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان ئەنجام بدەن./.