بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەیروت ی پایتەختی لوبنان کۆبوونەوە و جەختیان لە سەر گرنگی هاوکاری هاوبەش لە پێناو بەهێزبوونی خۆڕاگریی فەڵەستین بە تایبەت لە کەرتی خۆرئاوا کردەوە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا ڕایانگەیاند کە دەبێت هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی چڕتر ببێتەوە.
حەماس و جیهادی ئیسلامی هەروەها جەختیان لە سەر گرنگی یەکڕیزی و یەکگرتوویی فەڵەستینییەکان و پاڵپشتی لە خۆڕاگری بۆ وردەرنانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە خاکی فەڵەستین و مسۆگەرکردنی مافەکانی ئەم وڵاتە و پاراستنی قودس و مزگەوتی ئەقسا کردەوە./.