بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم موتەلبی بەڕێوەبەری گومرکی دەروازەی سنوریی پەروێزخان وتی: دەروازەی سنوریی پەروێزخان لە سنورە گرنگ و ستراتیژییەکانی ئێرانە بۆ هەناردەی کاڵا و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و لە ئێستادا ڕۆژانە زیاتر لە 600 بارهەڵگر کاڵا لە ئێرانەوە و لە ڕێگای ئەم دەروازە سنورییەوە هەناردەی وڵاتی عێراق بە گشتی دەکرێت.
ناوبراو وتی: قەسری شیرین جەمسەرێکی گرنگی ئابوری و بازرگانییە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و لە 8 مانگی سەرەتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی زیاتر لە 552 ملیۆن دۆلار کاڵا لەم سنورەوە هەناردەی عێراق کراوە.
هەروەها ئەمین حەیدەریان بەڕێوەبەری دەروازەی سنوریی پەروێزخان ڕایگەیاند کە لە حەوت مانگی سەرەتایی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی، 133 هەزار و 934 گەشتیار لە ڕێگای دەروازەی سنوریی پەروێزخانەوە هاتووچۆیان کردووە.
ناوبراو وتی: لە سەرەتای ئەمساڵی کۆچی هەتاوییەوە تا ئێستا 97 هەزار و 741 بارهەڵگری کاڵای هەناردەکراو و ترانزێتی و 2 هەزار و 381 بارهەڵگری گواستنەوەی ڕاستەوخۆی کاڵا لە دەروازەی سنوریی پەروێزخان هاتووچۆیان کردووە./.