بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕژێمی زایۆنیستیی بە تەزویر و نایاسایی ناو برد کە هەڕەشەیەکی جیدییە لە سەر ئاسایشی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
ناوبراو لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ڕژێمی تەزویر و نایاسایی و داگیرکار و تاوانباری زایۆنیستی، خاوەنی سەدان کڵاوەی ناوەکییە. تەل ئەبیب هەڕەشەیەکی جیدییە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە. بێگومان داهاتوو بۆ خەڵکی ڕەسەنی فەڵەستینە./.