بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گەڵ ئەوەی کە لە وەرزی سەرمادا هەمووان دەیانەوێت قژیان بە ئاوی گەرم بشۆن، بەڵام پرسیارێک هەیە کە ئایا شتنی قژ بە ئاوی گەرم باشە یان ئاوی سارد؟
شتنی قژ بە ئاوی گەرم چەوری سرووشتی سەر لا دەبات، پێستی سەر تووشی خرو دەکات و کرێش درووست دەبێت، هەروەها تاڵەکانی قژ تەنکتر دەبن و قژ بژ دەبێتەوە.
باشترین بژاردە بۆ خاوێنبوونەوەی قژ ئاوی ساردە، لە بەر ئەوەی کە پارێزگاری لە جوانی قژ دەکات، هەروها نەرمی دەکات و ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ و پارێزگاریش لە شێدرامانەوەی دەکات.
ئەو کەسانەی ناتوانن بە ئاوی سارد قژیان بشۆن، دەتوانن ئاوی شلەتێن بەکار بێنن، باشترە ئاوی گەرم بەکار نەهێنن./.