بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیر سەعید ئیروانی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی قوربانیانی هێرشی سەر قوتابخانەیەکی حکومی لە شاری پیشاوەری پاکستان کە لە نیۆیۆرک بەڕێوەچوو، وتی: دوو وڵاتی دراوسێ، ئێران و پاکستان، بەردەوام ئێش و ئازار و شایی، کێشە و دەرفەتی هاوبەشیان هەبووە و هەر دووش لە تیرۆریزم زیانیان بەرکەوتووە.
ناوبراو کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە قوربانیی تیرۆریزم ناو برد و وتی کە تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار قوربانیی دەستی تیرۆر لە ئێران هەبووە و هەڵوێستی ئێمە ئیدانەکردنی تیرۆرە بە هەموو شێوازێکی.
ئیروانی بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیزی یەکەم وڵاتاندا بووە کە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر قوتابخانەکەی پیشاوەری پاکستانی ئیدانە کردووە، وتی: لە ئێرانیش هێرشێکی تیرۆریستی لە مەزاری پیرۆزی شاهچراغی شیراز بووە هۆی شەهیدبوونی 14 کەس کە داعش بەرپرسیاریەتییەکەی لە ئەستۆ گرت.
ئەو دیپلۆماتکارە باڵایەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێران درێژە بە هاوکاری و هاوئاهەنگی خۆی لە گەڵ سەرجەم وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی وەک پاکستان لە باشور و ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ ڕێگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەدات./.