بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک کەس بە هۆی کێشەکانی ژیانەوە ڕەنگە فریای ئەوە نەکەون کە خواردنی بەیانیان بخۆن بەڵام بە سەوزە و میوە دەکرێت جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ ئەو بۆشاییە بدۆزرێتەوە.
دەکرێت کە ئەم خواردن و سەوز و میوانە بکرێتە جێگرەوەی خواردنی بەیانیان:
1 – پەتاتەی کوڵاو کە پێشتر ئامادە کرابێت، دەکرێت لە بەیانیاندا بەکار بهێندرێت، لە بەر ئەوەی کە پڕە لە کاربۆهیدرات و پرۆتین.
2 – بیبەری شیرین، سێو، کاهوو کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانەکان و مادەی ڕیشاڵیی زۆریان تێدایە.
3 – گێزەر، کەرەوز و چەندین سەوزەی دیکە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کالسیۆم و ئاسنی تێدایە و دەتوانرێت وەک زەڵاتە لە بەیانیاندا بخورێت./.