بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئاماژەیان بە کۆمەڵە سوودێکی کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سور و پشتگوێ خستنی داوە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت.
1 – مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، باشترە وەک جێگرەوەی گۆشت گرنگی بە خواردنەکانی وەک ماسی و گوێز بدرێت.
2 – یارمەتیدەرە بۆ ئاسانتر کۆنتڕۆڵکردنی کێشی جەستە و کەمکردنەوەی کێشی جەستە.
3 – سوودی بۆ کرداری هەرس هەیە، بە تایبەت جوڵەی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات، هەروەها سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات.
4 – جەستە لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت، وەک شێرپەنجەی مەمک و قۆڵۆن.
5 – مەترسی توشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم کەم دەکاتەوە.
گۆشت کۆمەڵە مادەیەکی گرنگی خۆراکیی تێدایە کە بۆ جەستە پێویستن بەڵام ئەوەش پێویستە کە بە ڕێژەیەکی کەمی لێبخورێت بۆ ئەوەی کە جەستە لە نەخۆشییەکان بە دوور بێت./.