بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: من هیچ کات جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە بەرچاو ناگرم، ئەو لە ئاستێکدایە کە دەبێت لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتووێژ بکات.
ئەردۆغان وتی: بۆرێڵ ناتوانێت پەیوەندییەکانی ئێمە لە گەڵ ڕووسیا دیاری بکات، ئەو مافی ئەوەی نییە و توانای وەها شتێکی نییە. چۆن موڵەتی ئەوە بە خۆی دەدات تا باس لە پەیوەندییەکانی ئێمە و ڕووسیا بە پێی سزا و گەمارۆکان بکات؟
سەرۆک کۆماری تورکیا بە هۆی هەڵوێستی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە بەرامبەر هەوڵەکانی ئەنکەرە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی مۆسکۆ – کیێڤ و هەناردەی گەنم و دانەوێڵەی ئۆکرانیا، ڕەخنەی لە بۆرێڵ گرت و وتی کە جیهان هەمووی ستایشی ئێمە دەکات و ئێوە وا لێدوان دەدەن./.