بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: پەسەندکردنی بڕیارەکەی ئەمریکا لە دەرەوەی کۆدەنگی لە کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داهێنانێکی سیاسی و سڕینەوەی شەرعییەتە لەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە و بەکارهێنانی بۆ ئامانجی تایبەتی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە.
ناوبراو وتی: جێی پێکەنینە کە ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی بە کارنامەی ڕەشی تاوانی ڕێکخراوەیی لە دژی گەلی فەڵەستین، بە پاڵپشتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ژنانە.
کەنعانی وتی: ئەمریکا ناتوانێت بە دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشێلکردنی مافەکانی گەلی ئێران بە تایبەت ژنانی ئێرانی لە ڕێگای سەپاندنی سزا و گەمارۆ تاکلایانەکانەوە پەردەپۆش بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەنگاوەکەی ئەمریکا لە ڕوانگەی گەلی ئێرانەوە و لە دادگای ویژدانە زیندووەکان و حکومەتە سەربەخۆکانی جیهان، ئیدانە دەکرێت و قبووڵکراو نییە./.