بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی جێگری سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەنگاوە سیاسییەکەی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە ئەندامبوونی ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا ڕایگەیاند: ئەوەی کە ڕژێمی ئەمریکا خۆی بە لایەنگر و پاڵپشتی مافی ژنان و کچانی ئێرانی دەناسێنێت، گاڵتەیە، ئەمریکا بە پاڵپشتی هەمەلایەنە لە تیرۆری هەزاران ژن و منداڵی ئێرانی لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە و سەپاندنی سزا و گەمارۆ نامرۆڤانەکان و کاریگەری قەرەبوونەکراوی لە سەر ژنان و منداڵانی ئێرانی و پاڵپشتی لە ڕژێمی سەدام بۆ کوشتاری ژنان و منداڵانی ئێرانی لە شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی دژ بە ئێران، ئەوەی پیشان داوە کە تەنیا شتێک کە بیری لێناکاتەوە، مافی ژنان و کچانە. ئەم ڕژێمە تەنیا بیر لە مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکان و ئامانجە نامرۆڤانەکانی خۆی دەکاتەوە و لە پشتەوە بەیاننامە و لێدوانە ناڕاستەکان خۆیی حەشار داوە./.