بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سنوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە غەززە وتی: ئێمە لە گەڵ بەرەی خۆڕاگریداین و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سەرجەم شەڕەکان خۆشحاڵی خۆمان و توڕەبوونی زایۆنیستەکان دەبینین.
ناوبراو وتی: کەتیبەکانی قەسام وەک باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس یەک چرکە لە کاتی خۆیان بۆ ئازادکردنی فەڵەستین بە فیڕۆ نادەن.
یەحیا سنوار وتی: خۆڕاگری گەل دەبێت ڕێگای خۆی تا ئازادی و گەڕانەوەی ئاوارەکان درێژە پێبدات، لە بەر ئەوەی کە ئازادیی قودس زۆر نزیکە و گەل دەبێت پشوودرێژ بن.
ئەو بەرپرسەی حەماس داوای لە فەڵەستینییەکان کرد کە لە ناوچە داگیرکراوەکان، یەکڕیزی خۆیان پیشان بدەن و بەرەی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی فاشیزمی زایۆنیستی بەهێزتر بکەن./.