بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا هەواڵی چاوپێکەوتنی محەممەد کازم ئالی سادق و لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقی ڕاگەیاند.
بە پێی ئەو ڕاگەێندراوەش، سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر گەڕانەوەی پێگەی ناوچەیی ئەم وڵاتە کردەوە بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنەکانی لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە لە کۆنفرانسی جەزایر و شەرمولشەیخ وتی کە عێراق ئامادەیی تەواوی بۆ پەرەپێدان بە وتووێژی ناوچەیی هەیە.
لەتیف ڕەشید هەروەها پاڵپشتی عێراقی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و کشانەوەی هێزە دەرەکییەکان لەم وڵاتە کردەوە.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش خۆشحاڵی خۆیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەربڕی و جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بەغدا کردەوە./.