بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەسەر کراون، لە بەرامبەر ئەو پارەی کە لە مۆسادەوە وەریانگرتووە، بۆ ماوەیەکی زۆر چاودێری فەڵەستینییەکان، دامەزراوە و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ئەو وڵاتەیان کردووە لە ڕێگای تەزویرکردنی کارتی زانیاری کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری لە شاری ئیستەنبووڵ.
حەوت تۆمەتبار لە پاش دەستبەسەرکردن لە لایەن ئاسایشی ئیستەنبووڵەوە ڕەوانەی دادگا و پاشان گرتووخانە کراون. هەروەها باس لەوە کراوە کە 13 تۆمەتباریش هەڵهاتوون و لێکۆڵینەوە لە کەسانی دەستبەسەرکراو لە لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەردەوامە.
لە نێو ئەو کەسانەش کە دەستبەسەر کراون، کەسێک بە ناوی ئیسماعیل یەتیم ئۆغلۆ بەرپرسی دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەیی کەرتی تایبەتە و لە ساڵی 2007 لە تورکیا دامەزراوە. ناوبراو پاش 23 ساڵ چالاکی وەک فەرمانبەرێکی حکومی لە ساڵی 2003 وەک چاودێری کەرتی تایبەت دەستی بە کار کرد.
کۆتایی ساڵی ڕابردووش، هەواڵگری تورکیا هەواڵی دەستبەسەرکردنی 15 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند./.