بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی شەهیدبوونی مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی وتارخوێنی هەینی شاری خاش لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بەم شێوازەیە.
بە ناوی خودای گەورە و بێ هاوتا
ڕووداوی دڵتەزێنی ڕفاندنی بەڕێز مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی و شەهیدکردنی ئەم زانا خێرخواز و بوێرە بووە هۆی داخ و کەسەرێکی گەورە بۆ من. ئەو ئاژاوەگێڕانەی کە تاوانەکەیان کردووە، بەکرێگیراوانی ڕووڕەشن کە کەوتوونەتە خزمەت دوژمنانی بەختەوەری هاونیشتمانانی بەلوچ و یەکڕیزی پێکهاتەکانی ئێران. ئەرکی دەزگا پەیوەندیدارەکانە کە بە خێرایی و جیدی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ڕوبەڕوی سزای یاسایی بکەنەوە.
بەم بۆنەوە هاوخەمی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی ئەو شەهیدە و خەڵکی بەلوچستان بە گشتی بە تایبەت خەڵکی خاش و ئیرانشار دەکەم./.