بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دواکەوتنی سوری مانگانە بریتین لە:
فشاری دەروونی زۆر و دڵەڕاوکێ کاریگەری بەهێزیان لە سەر تێکچوونی سوری مانگانە هەیە.
لە دەستدانی کێش و لاوازبوون.
قەڵەوی و زیادبوونی کێش.
بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی پزیشکی.
هەبوونی نەخۆشییەکی درێژخایەن.
نزیکبوونەوە لە تەمەنی بێهیوایی.
بوونی گرفت لە غەدەکان.
بوونی کیسی هێلکەدان، ئەگەر نیشانەکانی وەک خوێنبەربوونی زۆر تا ئازاری زۆر، دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە، یان خوێنت هەبوو بۆ ماوەی زیاتر لە 7 ڕۆژ، پزیشک ببینە./.