بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕۆژی شەممە 10 ی کانوونی یەکەمی 2022 بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی شکستی داعش لە عێراق، پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختیکردەوە کە دەبێت لە بەرامبەر خوێنە ڕژاوەکان لەم شەڕەدا سەرمان نەوی بکەین.
عامری ڕایگەیاند: قەدرزانی ڕۆڵی مەرجەعیەتی باڵا و فەتوا مێژووییەکەی و هەروەها گەلی عێراقین کە وەڵامی ئەو فەتوایەیان بۆ پاراستنی عێراق دایەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ستایشی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی کرد و ڕایگەیاند: هاوکارییەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان تەنیا ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئەوان نەبووە بەڵکوو خوێنی پاکی فەرماندە و ڕاوێژکارانی ئەوانیشە کە خوێنیان لە گەڵ خوێنی برایانی عێراقی تێکەڵ بوو.
ناوبراو شەهیدبوونی حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ی بە نموونەی ئەم تێکەڵاوییەی گەلانی ئێران و عێراق ناو برد و داوای لە عێراقییەکان کرد کە لەم ڕۆژە بۆ بونیادنانی عێراقێکی یەکگرتوو و بێ گەندەڵی و تیرۆریزم کەڵک وەربگرن./.