بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ چارەسەرکردنی ئازاری ددانەکان بە ڕێگای ئاسان و دوور لە دەرمان دەتوانن سوود لە چەندین ڕێنمایی پزیشکی وەربگرن کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدراوە:
خواردنەوەی گەرمی بێ شەکر بخۆرەوە.
ئاو بە پێی پێویست بخۆرەوە.
زەیتی مێخەک بخەرە سەر ئەو ددانە کە ئازاری هەیە.
خواردنی ڤیتامین دی زیاتر بکە.
دووربکەرەوە لە جەلسەی سپیکردنەوەی ددانەکان.
لە ڕێگای لوتەوە هەناسە بدە.
بە خوێ و ئاوی شلەتێن غەرغەرە بکە.
دووربکەرەوە لەو خواردنانەی کە ترشن.
ڕۆژانە دووجار ددانەکان بە فڵچە بشۆ.
پەتی ددان بەکار بهێنە بۆ پاککردنەوەی ددانەکان./.