بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وەرزی زستاندا کۆمەڵە خۆراکێک هەیە کە بۆ تەندرووستی دڵ بەسوودن و دەتوانیت ڕۆژانە گرنگی بەو خواردنانە بدەیت.
ماسی تونا:
ماسی تونا دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، تەندرووستی جەستە بە گشتی و دڵ بە تایبەتی باشتر دەکات، هەروەها پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە.
پاقلەمەنییەکان:
پرۆتین، پۆتاسیۆم و ڤیتامین B ی تێدایە و بۆ تەندرووستی دڵ بەسوودن.
ئەڤۆکادۆ:
چەوری تەندرووستی تێدایە و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تەندرووستی دڵ باشتر ببێت، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە.
هەنار:
کۆلیسترۆڵی خەراپ لە لەشدا کەم دەکاتەوە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم.
تۆوی ڕووەکەکان:
هەندێک لە تۆوی ڕووەکەکان سوودی گرنگیان هەیە، وەک تۆوی کەتان، بە هۆی بەرزی ڕێژەی ڕیشاڵ و پرۆتین تێیدا، لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت.
تور:
بەرزی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە و هاوڕێی گەدە و مێشکە.
زەردەچەوە:
هەوکردن لە جەستەدا کەم دەکاتەوە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە تەندرووستی دڵەوە هەیە، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و خەمۆکی کەم دەکاتەوە./.