بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئیدانەکردنی تۆمەتە بێ بنەماکانی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی 43 ی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، دەرکردنی وەها بەیاننامەیەکی بە دووبارەکردنەوەی سیاسەتی شکستخواردووی دژایەتی ئێران ناو برد کە تەنیا دەتوانێت هەوڵێکی بێ ئەنجام بۆ شاردنەوەی پاڵپشتییەکانی ژمارەیەک لەو وڵاتانە لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕووی سیاسی و دارایی و لۆجستی و ئێش و ئازاری دانیشتووانی چەندین وڵاتی ناوچەکە بەو بۆنەوە بێت.
کەنعانی بە وەبیرهێنانەوەی سەپاندنی تێچووی زۆری گیانی و دارایی بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە لە لایەن سیاسەتی تێکدەرانەی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسەوە، داوای لەو ئەنجومەنە کرد کە پێداچوونەوە بە سیاسەت و تێڕوانینی خۆیان بەرامبەر بە ناوچەکە بکەن و سیاسەتێکی تەندرووست بگرنەبەر.
ناوبراو ئاماژەی بەیاننامەکەی ئەو ئەنجومەنەی بە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە دۆسیەی ناوەکی ئێرانەوە ڕەتکردەوە و وتی: ئەو وڵاتانەی کە سەرجەم هەوڵەکانیان لە پێناو بە ئامانج نەگەیشتنی ڕێکەوتنی ناوەکی بەکار هێنا، ئێستا بە لە بەرچاونەگرتنی پابەندبوونی تەواوی ئێران بەو ڕێکەوتنە و یاسا نێودەوڵەتییەکان، ناەڕەزایەتییان سەبارەت بە هەنگاوە یاسایی و ڕەواکانی ئێران هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە تاران هیچ دەستێوەردانێک لە سیاسەتەکان و پلانەکانی بەرگری و تەکنۆلۆژیایی خۆی قبووڵ ناکات.
ناسر کەنعانی جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی تاران لە سەر سێ دوورگە ئێرانییەکە بە ناوەکانی ئەبوموسا، تونبی بچووک و گەورە کردەوە و بە بەشێکی جیانەکراو و هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی برد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر پڕوپاگەندەیەک لەم بوارەدا بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆی دەزانێت و بە توندی ئیدانەی دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە توانا و کاریگەریی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس و ووشیاری بەرامبەر بە هەر چەشنە ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەکی دەریایی، دەرکردنی ئەم بەیاننامانەی لە ئیرادەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و ناوچەکە بە بێ کاریگەر ناو برد.
کەنعانی سەرسوڕمانی خۆیی لە هەندێک بڕگەی بەیاننامە هاوبەشەکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و چین دەربڕی و وتی: دانوستانەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی سزا و گەمارۆ نایاساییەکان، تەنیا پەیوەندی بە دانوستانی نێوان ئێران و ئەو چەند لایەنەوە هەیە و ئەزموونەکانی ڕابردوو پیشان دەدات کە دەتوانێت لە هەمان ڕێگادا بەەروپێش بڕوات، لەمەش زیاتر کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی لە هەمان ڕێگادا ئامادە بووە.
کەنعانی بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی چین و یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە باسکردنی هەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە یەکپارچەیی خاکی ئێران ناڕەزایەتی توند ڕاگەێندراوە و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە دوورگە ئێرانییەکان بەشێکی جیانەکراوی خاکی ئێمەن و وەک بەشەکانی دیکەی وڵات هیچ کات نابنە بابەتی دانوستان لە گەڵ هیچ وڵاتێک.
باڵیۆزی چین لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای جەختکردنەوەی ڕێزگرتنی وڵاتەکەی لە یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیی بۆ ڕیاز لە پێناو یارمەتیدانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و کەڵک وەرگرتن لە دانوستان و وتووێژ وەک ئامرازی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان ناو برد.
ئەو دیپلۆماتکارەی چین وتی کە سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لە ناوچەکە لە سەر بنەمای هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانە و لەو پێناوەشدا جێگری سەرۆک وەزیرانی چین لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی تاران دەکات./.