بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەیەک لە سوودە تەندرووستییەکانی ئاوی پیاز لای زانایانی تەندرووستییەوە ئاشکرا کراوە کە بریتین لە:
یارمەتی درێژبوونەوە و پڕبوونی قژ دەدات، دژی هەوکردنی پێستی سەر شەڕ دەکات.
دەتوانێت وەک چارەسەر بۆ زیپکە بەکار بهێندرێت، هەوکردن و سوربوونەوە کەم دەکاتەوە، دەتوانێت ڕاستەوخۆ لە پێست بدرێت.
پێست جوانتر و گەشاوەتر دەکات و دژی پیریی پێستە.
مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە توشبووی شێرپەنجەن.
سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات، یارمەتییان دەدات بە زوویی لە دژی نەخۆشییەکان شەڕ بکەن.
بینایی چاوەکان بەهێزتر دەکات.
کەڕوی نینۆک لە ناو دەبات، تەنیا ئەوەندە بەسە بە پارچە لۆکەیەک بیدەیت لە نینۆکەکانت و دوای یەک کاتژمێر بیشۆیت، هەفتانەش دووبارەی بکەیتەوە.
باری دەروونی باشتر دەکات و دژی نەخۆشیی خەمۆکییە.
کۆلیسترۆڵی خەراپ کەم دەکاتەوە، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیی دڵ کەم دەکاتەوە./.