بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاودێری مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند کە زیاتر لە 11 هەزار خێزانی عێراقی ئاشکرایان کردووە کە لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوو کەس یان کەسانێک لەوان بێسەروشوێن کراون.
گرووپی تیرۆریستی داعش یەک لە سەر سێی خاکی عێراقی کۆنتڕۆڵ کرد، بەڵام زۆربەی حاڵەتەکانی بێسەروشوێنکردنی عێراقییەکان بۆ ساڵی 2017 تا 2022 دەگەڕێتەوە.
خاچی سوری نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە عێراق یەک لەو وڵاتانەیە کە لە 5 دەیەی ڕابردوو زۆرترین حاڵەتەکانی بێسەروشوێنکردنی هەبووە.
شەڕی ساڵی 2003 ی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە دژی عێراق بووە هۆی ڕووخانی حکومەتی سەدام و سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە وڵاتە و بەمەش ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی عێراق چارەنووسیان نادیارە./.