بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەمشیدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: هاوکارانی چینی ئەوەیان لەبیر بێت کە کاتێک سعوودیە و ئەمریکا پاڵپشتییان لە گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک قاعیدە و داعش لە سوریا دەکرد و بە دەسدرێژی و هێرشی سەربازی دڕندانە یەمەنیان ڕووخاند، ئەوە ئێران بوو کە شەڕی لە دژی تیرۆریستان کرد تا ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا جێگیر بێت و تیرۆریزم بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پەرە نەستێنێت.
لە میانەی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری چین بۆ سعوودیە، هەر دوو لا لە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە تێیدا داوا لە ئێران کراوە دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکەدا نەبێت، هەروەها ڕێز لە دراوسێبوون بگرێت، لە گەڵ چاودێران و پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بۆ سەلماندنی ئاشتیخوازانەبوونی چالاکییەکانی هاوکاری بکات./.