شارەزایانی کاروباری ستراتیژی لەو بڕوایەدان کە زەنگی لاوازبوون و بەرەو لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی لێدراوە، ژنڕاڵەکانی ڕژێمی داگیرکار بەردەوام سەبارەت بە مەترسیی هەڵوەشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی هۆشداری دەدەن، ئەوان باشتر لە هەر کەسێک زانیارییان لە سەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوخۆی فەڵەستین و مەترسییەکانی بەردەم ئەم ڕژێمە هەیە.
بە بۆچوونی شارەزایان، ڕژێمی زایۆنیستی تووشی ترسی لەناوچوون بووەتەوە، لە بەر ئەوەی کە لە سەر بنەماکانی ناسەقامگیری و هاوکارییە دەرەکییەکان بە تایبەت لە لایەن ئەمریکاوە پێکهاتووە، هەر بۆیە بە هەر گۆڕانکارییەک تووشی لەرزینێکی زۆر دەبێت و گۆڕانکاری لە هاوکارییەکان ترس و دڵەڕاوکێی سەرکردەکانی تەل ئەبیب زیاتر دەکات.
ئەمڕۆ زۆربەی ئەو وڵاتە عەرەبییانەی کە پرسی فەڵەستین یەکەمایەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەوانە، وەک سوریا و حزبوڵڵای لوبنان و هەروەها ئەو وڵاتانەی کە سیاسەتی سازشتیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتکردووەتەوە، هێزی بەرگرییان هەیە و ڕژێمی داگیرکار توانای دەستپێکردنی شەڕی لە گەڵ ئەوان نییە و بە باشترین شێواز لە ئەنجامی هەر شەڕێکی وەها دۆڕاوی سەرەکی دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناکۆکییە سیاسییە بەردەوامەکانی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕیسواییە بەردەوامەکانی سوپای ئەو ڕژێمەش دۆخەکەی هێندە زیاتر بۆ تەل ئەبیب دژوارتر کردووە.
ئاڵۆزییەکان لە شارۆچکە داگیرکراوەکان لە پاش بەهێزبوونی کردەوە چەکدارییەکان لە کەرتی خۆرئاوا بووەتە مەترسییەک بۆ مانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی. ژنڕاڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام هۆشداری ئەوە دەدەن کە ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت شتێک بە ناوی ڕژێمی زایۆنیستی بوونی نامێنێت.
بە بۆچوونی شارەزایان، ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەکەوە ڕوبەڕوی ڕاپەڕینی چەکداریی ناوخۆیی بووەتەوە و لە لایەکی دیکەوە مەترسی مووشەکەکانی بەرەی خۆڕاگریی لە سەرە کە ئەم دوو فاکتەرەش دەتوانن پرۆسەی لەناوچوونی ئەو ڕژێمە خێراتر بکەن. لەم نێوەندەدا ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە سوپای داگیرکاری زایۆنیستی کێشەکانی تەل ئەبیبی زیاتر کردووە، بەرەیەک لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆیە و بەرەیەکی دیکە پاڵپشتی لە یائیر لاپید دەکات.
بە دڵنیاییەوە کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ناتوانێت لە سەرتاسەری فەڵەستینی داگیرکراو ڕوبەڕوی ڕاپەڕینی چەکداری ببێتەوە، ئەم ڕژێمە 25 فەوجی سوپا و 13 فەوجی هێزە تایبەتەکانی بەکار هێناوە بەڵام بە سەر ئەو ڕاپەڕینە چەکدارییەی فەڵەستینییەکان لە کەرتی خۆرئاوا زاڵ نەبووە.
فەڵەستینییەکان بە گشتی داوای خۆڕاگریی چەکدارانە دەکەن، لە بەر ئەوەی کە ئەم گەلە بەدەر لە هەر ڕێکەوتنێکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە گەڵ داگیرکاران یان بڕیارە نێودەوڵەتییەکان، ئیرادەیەکی بەهێزی بۆ وەرگرتنەوە و ئازادکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی خۆی هەیە./.