بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە وتووێژی لە گەڵ جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند: وەڵامی سزا و دەستێوەردان دەدەینەوە، هاوکات لە ڕێگای هەنگاوی کۆتایی ڕێکەوتنێکی باش، بەهێز و بەردەوامداین.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: لە وەڵامی پەیوەندییەکی بەڕێز بۆرێڵ 70 خولەک وتووێژمان کرد، وتم بە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی بڵێن ئەگەر وا بیر دەکەنەوە کە دەتوانن بە گوشار و ئامرازی بەردەست، لە دانوستانەکاندا ئیمتیاز وەربگرن، بە دڵنیاییەوە هەڵە دەکەن، ئێمە وەڵامی سزا و دەستێوەردان دەدەینەوە./.