بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سالم عەوفی وەزیری وزە و کانزاکانی عۆمان لە چاوپێکەوتنێکدا جەختیکردەوە کە بڕیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ دیاریکردنی نرخی نەوتی ڕووسیا ئەگەرچی بۆ ئەم وڵاتەیە بەڵام ڕەنگە لە داهاتوودا لە سەر وڵاتانی دیکەش جێبەجێ بکرێت و ئەمەش مەترسییەکی زۆری بە دواوە دەبێت.
لە هەفتەی ڕابردوو گرووپی حەوت و یەکێتی ئەورووپا نرخی 60 دۆلاریان بۆ نەوتی ڕووسیا دیاریکرد.
ئامانج لەو بڕیارەش سنوردارکردنی داهاتی هەناردەی نەوتی ڕووسیایە.
بە پێی بڕیارەکەش، کۆمپانیاکانی چالاک لە یەکێتی ئەورووپا و گرووپی حەوت، مافی پێدانی خزمەتگوزاری گواستنەوەی دەریایی نەوتی ڕووسیایان نییە./.