بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق بە ئاژانسی سپۆتنیک ی ڕاگەیاند کە داعش بە گشتی هێزی نەماوە بەڵام بە پێی هەوڵەکانی بۆ پاراستنی پێگەی جەماوەی و سەرچاوەکانی پاڵپشتیی، هێشتا زووە بڵێین مەترسی گەڕانەوەی داعش کۆتایی هاتووە.
ئەو دیپلۆماتکارەی ڕووسیا وتی کە هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش بەردەوامە بەڵام ئەگەر بگەڕێتەوە زۆر دڕندەتر لەوەی دەبێت کە جیهان پێشتر وێنای کردووە. لە پێناو ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش ناوەندێکی هاوکاری هاوبەش لە نێوان ڕووسیا، ئێران، عێراق و سوریا کراوەتەوە./.