بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ سعوودیە لە گەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین کۆبووە.
سودانی لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر بەشداریی عێراق لە پرۆژەی ڕێگای ئاورێشمی نوێ و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکانی وڵاتەکەی کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وڵاتەکەیی بە یەکێک لە هۆکارەکانی سەقامگیری ناوچەکە ناو برد و وتی کە بەغدا هەوڵ دەدات پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی بە دەست بێنێت.
سەرۆک کۆماری چینیش لەو کۆبوونەوەدا هەڵکەوتەی جوگرافی و پێگەی شارستانیەتی عێراقی بە هۆکارێکی گرنگی ڕۆڵی ئەم وڵاتە لە پرۆژەکانی گەشەی بەردەوام و بوونی بە پردێکی پەیوەندی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ناو برد.
شی جین پینگ جەختیکردەوە کە چین هیوای بە بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا هەیە و پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری ئەم وڵاتەش دەکات./.