بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هەژماری تویتەری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە: ئێران لە ڕوبەڕوبونەوەی ئاژاوەگێڕییەکاندا ئەوپەڕی دان بە خۆداگرتنی هەبووە و بە پێچەوانەی زۆربەی ڕژێمەکانی ڕۆژئاوا کە تەنانەت خۆپێشاندەرانی ئاشتیخوازیش بە توندووتیژی سەرکوت دەکەن، لە شێوازی گونجاو و ستانداردی دژ بە ئاژاوەگێڕی کەڵکی وەرگرتووە، ئەمەش بۆ ڕەوتی دادگاییکردنەکانیش بە هەمان شێوە جێبەجێ کراوە.
بەڵام ئاسایشی گشتی هێڵی سوورە، هێرشی چەکداری و کردەوە تێکدەرانەکان قبووڵکراو نییە، تەنانەت بۆ ئەو ڕژێمانەی ڕۆژئاواش کە دەرفەتێکیان بە دەست هێناوە تا سیاسەتی دووفاقیی خۆیان بەرامبەر بە ئێران بەکار بێنن.
ڕۆژئاوا دەبێت لە جێی پیشاندانی ناڕاستگۆیی خۆی، واز لە میوانداری، پاڵپشتی و هاندانی تیرۆریستان بێنێت./.