بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد مودەلەل لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختیکردەوە کە شەهیدبوونی سێ فەڵەستینی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە، هەوڵێکی قێزەڤنە بۆ لەناوبردن و ڕیشەکێشکردنی ڕەوتی خۆڕاگری.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی، جنین و دانیشتووانەکەی و هێزەکانی خۆڕاگری لە بەر ئەوە دەکاتە ئامانج کە سەرقافڵەی شەڕی دژ بە زایۆنیستەکانە و بەردەوام شکست بە پیلانەکانی ئەو ڕژێمە دێنێت.
مودەلەل ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی زایۆنیستەکان بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی جنین و هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا، ئیرادەی خۆڕاگری لاواز ناکات و ئەم هێرشە بەردەوامانە هێزی گەل لە دژی دوژمنی زایۆنیستی زیاتر دەکات.
ئەو سەرکردەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند کە شۆڕش و ڕاپەڕینی گەلی فەڵەستین تەنیا بە ئازادیی ئەم خاکە تەواو دەبێت و وتی: گەل و خۆڕاگری فەڵەستین لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن گەیشتوونەتە قۆناغێک کە گەڕانەوەی نییە و بەم هۆیەوە وەڵامی ڕاستەوخۆ و بەپەلەی دەسدرێژییەکانی زایۆنیستەکان دەدرێتەوە./.