بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆستەم قاسمی وەزیری پێشووی گواستنەوە و نیشتەجێبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە فەرماندەکانی هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراوی سەدام لە دژی گەلی ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆچی دوایی کرد.
ساڵی ڕابردوو و چەند مانگ پاش هەڵبژاردنی ڕۆستەم قاسمی وەک وەزیری کابینەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، نیشانەکانی نەخۆشی لە ناوبراودا دەرکەوت بەڵام وێڕای دەستپێکردنی چارەسەری تەندرووستی، بە هەموو هێزێکەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد کە بەداخەوە لە دوو مانگی ڕابردوو نەخۆشییەکەی زیاتر تەشەنەی سەند و بەم هۆیەوە داوای لە سەرۆک کۆمار کرد ڕەزامەندی لە سەر دەست لە کار کێشانەوەی دەرببڕێت و پاش ڕەزامەندیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، دەستبەجێ پرۆسەی چارەسەری پزیشکیی خێراتر کرد بەڵام بەداخەوە نەخۆشیی شێرپەنجە بە شێوازێک بوو کە چارەسەرەکان بە ئاکام نەگەیشت و لە ئاکامدا ئەمڕۆ بنەماڵە و سەرجەم دۆستان و هاوسەنگەرەکانی خستە نێو خەمی لە دەستدانی خۆی.
کارنامەی خزمەتەکانی ڕۆستەم قاسمی چ لە وەزارەتی گواستنەوە و نیشتەجێبوون و چ لە بەرپرسیاریەتییەکانی دیکە لە وەزارەتی نەوت، بڕیارگەی خاتەم و پاڵپشتی لە ڕەوتی پڕ لە شانازیی خۆڕاگری لە ناوچەکە، کارنامەیەکی درەوشاوە بووە./.