بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی عەبدولکەریم کە وەک باڵیۆزی سوریا لە بەیروت کۆتایی بە ئەرکەکەی هاتووە، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المنار بە ئاماژە بە سزا و گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی گەلی سوریا وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە بێ پلان ناچنە هیچ شوێنێک، ئێستا جیهان بە کۆمەڵە ڕووداو و قەیرانێکدا تێپەڕ دەبێت و هەلومەرجی لوبنان و عێراقیش جیا لەم هەلومەرجە نییە.
ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی ئاوارەکانی سوریا لە لوبنان وتی: لەم دۆسیەدا هەڵوێستی وڵاتانی یارمەتیدەر گرنگە و ئێمە داوا لە لوبنان دەکەین تا بڕیارێکی کۆتایی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بگرێتەبەر و نەکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ وڵاتێک و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە.
ئەو دیپلۆماتکارەی سوریا وتی: ڕۆژئاوا و لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەیانەوێت لە ئاوارەکان وەک چەکی گوشار لە دژی حکومەتی دیمەشق کەڵک وەربگرن، هەروەها دەیانەوێت لوبنان زیاتر بەرەو قەیرانی ئاسایش و دارایی ببەن./.